۱۳۹۴ فروردین ۲۳, یکشنبه

بەراوردی شاخەکانی باشور و ڕۆژهەڵات و پرسێکی گرنگ

بەراوردی شاخەکانی باشور و ڕۆژهەڵات و پرسێکی گرنگ

ARK

  ئەمڕۆ ماڵپەڕی pukmedia  نوسیبووی: سێ هاووڵاتی لەشاخی پیرەمەگرون گیریانخواردوە داوای بەهاناوەچوونیان دەكەن.رێپێدراوی دارستانی پیرەمەگرون - یش وتی:
دوای ئاگاداركردنەوەمان بەڕێكەوتوین بۆ رزگاركردنیان، هەرچەندە كەشوهەواكەی ناوچەكەش لەبار نیەو باراناوییە، هەوڵی رزگار كردنیان دەدەین.
گوایە "ساڵانە ئەم روداوانە بەهۆی نەشارەزاییەوە رودەدەن" لەم ناوچەیە کە شاخەکانی وەک ناوچەکانی رۆژهەڵات سەخت نین.
ئەمەیە ئێمە دڵخۆش دەکات کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێندە چڕ و شاخاوی و کوێستانی یە، دوژمن ناتوانێ زەربەمان لێبدات ئەگەر بتوانین متمانەی گەلەکەمان وەدەست بێنین بۆ هاوکاریکردنی ئەم شۆڕشە تازەیەمان.

بەراوردی "شاهۆ" و "چلچەمە" لە گەڵ "پیرەمەگرون"


١- شاخی پیرەمەگوون کەوتۆتە ڕۆژئاوای شاری سلێمانی یەوە،کە بەرزی یەکەی دەگاتە ٢٦٢٤ مەتر لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کۆمەڵێک ئەشکەووتی دێرینی تیا هەڵکەوتووە کە سەردەمانێک بووە بریتی بووە لە ماڵ و دیوەخانی کورد بلە کۆندا و لەسەردەمی شۆڕشیشدا سەنگەرو پەناگەی پێشمەرگە بووە،بە یەکێک لە لووتکە کانی زینجیرەچیاکانی زاگرۆس هەژمار دەکرێ ودرێژیەکەی دەگاتە ٧ کیلۆمەتر.

٢-  شاهۆ کە بەشیکە لە کوێستانەکانی زاگرۆس  بەرزییەکەی ٣٤٠٠ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە و لە ناوچەی هەوراماندا هەڵکەوتوە درێژاییەکەی بە شێوەی زنجیرەیی ٧٥کیلۆمەتر لە لێواری چۆمی سیروان لە لای بەنداوی داریان و پاناییەکەی ١٥ کیلۆمەتر لە پاوەوە تا ژاوەرۆ هەڵکەوتوە کە گرنگییەکی زۆری بۆ خەبات هەیە و دوو پارێزگای سنە و کرماشان پێکەوە دەبەستێتەوە.


 
٣- شاخی چلچەمە بە بەرزیی ۳٬۱۳۷ مەتر لە ئاستی دەریاوە، سێ شاری پارێزگای سنە واتە: سەقز و دیواندەرە و مەریوان پێکەوە دەلکێنێ و لە هەر سێ شارەکەش پانتاییەکی زۆر و فراوان داگیر دەکات.

لە چوار وەرزی ساڵدا بەفری پێوەیە و بێجگە لە خۆی زنجیرە شاخێکی زۆر لە خۆ دەگرێت کە ٢٠ لوتکەیان زۆر بەناوبانگن:
 شاه‌نشین، داڵاش، دوبرار، سوڵتان ئه خزه ر توو، باینچۆ،ئەفراسیاو، کانی میران، مزگەت و میرزا و ... هتد لەو لوتکە سەرکەشانەن. ساراڵ و سەرشیو و خوڕخوڕە سێ ناوچەی شاخاوی و بەرزی ناوچەکانی دیواندەرە و مەریوان و سەقزن کە لە هەرێمی چلچەمەدا هەڵکەوتوون.
تەنیا شاخی شانشینی چلچەمە خۆی چەند کەل و لوتکەی هەیە بە ناوەکانی: کەلی با، یان یاڵی مله که وه، یاڵی کانی زلێخا یا قولەی زلێخا، یاڵی گاوه لاڵ، یال بەرده قیبله، یاڵی شانشین، یاڵی کاڵ کاڵی، یاڵی دەلۆ، یاڵی ئه ستێره ڕەش.


بۆیە دەبێ دیسانەوە هێنانە گۆڕی شەڕی چەکدارانە دژی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆی وڵات و بە پشت بەستن بەم شاخە بەرزانە بە مومکین بزانین.

هیچ نظری موجود نیست: