۱۳۹۴ فروردین ۳۱, دوشنبه

لە ماوەی حەفتەیەکدا دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەتیەکان گیان لەدەست ئەدەن

لە ماوەی حەفتەیەکدا دوو لاوی کورد بە تەقەی هێزە ئەمنییەتیەکان کوژراون

ARK

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی رابردوو کەسێک بەناوی فەرهەنگ و خەڵکی گوندی (تفێن)ی سەربە شارستانی سەوڵاوا، بە تەقەی چەکدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئیران لە سێ‌رێیانی شاری نەهاوەند بریندار کرا.
فەرهەنگ، کە دانیشتووی شاری سنەیە، هەنووکە لە بەخشی (ئای‌سی‌یوو)ی نەخۆشخانەی شاری نەهاوەند لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایەو بارودۆخی تەندروستیی ناجیگیر راگەیاندراوە.
بە گوتەی شایەتحاڵان، هێزە ئینتزامییەکان تەنیا بە گومانی هەلگرتنی کەلوپەلی قاچاخ تەقەیان لە ماشینی ناوبراو کردووەو لە ئەنجامدا بە توندی برینداریان کردووە.
چەند رۆژ پێش ئێستاش لاوێکی تەمەن ٢٠ ساڵەی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز بەناوی ئەبووبەکر، لە جاددەی سەقز - دیواندەرە، بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژرا.
ئەو لاوە کوردە خەڵكی گوندی مەلاسالاری سەربە بەخشی زێویەی شاری سەقز و تەنیا کوری بنەماڵەکەی بووە، کە بەدەستی چەکدارانی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی جێگیر لە پاسگەی ئێرانشا، کوژراوە.

هیچ نظری موجود نیست: