۱۳۹۴ فروردین ۲۳, یکشنبه

دوو ڕۆژە شەڕ لە نێوان گەریلا و ئەرتەشی تورک بەردەوامە.

دوو ڕۆژە شەڕ لە نێوان گەریلا و ئەرتەشی تورک بەردەوامە.

ARK
بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "خەندان" - به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپەمه‌نی ھێزی پاراستنی گه‌ل ھه‌په‌گه‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی دوو رۆژی رابردووی نێوان سوپای توركیاو گه‌ریلاكانی ھه‌په‌گه‌ی له‌ پارێزگای ئاگری بۆ خه‌ندان پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند "له‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌دا ١٢ كوژراو بریندار له‌ سوپای توركیا كه‌وتووه‌ته‌وه‌".
له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ختیار دوغان، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی ھێزی پاراستنی گه‌ل ھه‌په‌گه‌، تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی راگه‌یاند: "له‌ 10ی ئه‌م مانگە له‌ ناوچه‌ی ئاگری شه‌ڕو پێكدادان له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌و سوپای توركیادا دروستبوو".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی سوپای توركیاو میدیاو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ باسیان لێوه‌كردووه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌".
ئه‌وشی خسته‌ڕوو: "هه‌ندێك هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ له‌و ناوچه‌یه‌ جێگیربوون سوپای توركیاش ئۆپراسیۆنێكی به‌رفراوان له‌و شوێنه‌ ده‌ستپێكرد".
به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزی پاراستنی گه‌ل ھه‌په‌گه‌ ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "دوای ده‌ستپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سوپای توركیا شه‌ڕ له‌ نێوان ھه‌ردوولادا دروستبوو گه‌ریلایه‌كی هه‌په‌گه‌ و ئه‌ندامێكی پێشووی ھه‌ده‌په‌ شه‌ھیدبوون و كه‌سێكیش برینداربوو".
دوغان روونیشیكرده‌وه‌: "له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانه‌شدا پێنج له‌شكری سوپای توركیا كورژان و حه‌وت برینداریشیان لێكه‌وته‌وه‌".
جێی باسه‌ دوێنێش فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كان توركیا سنووری هه‌رێمی كوردستانیان به‌زاند، له‌ ناوچه‌كانی نهێل و نێروه‌و رێكان و چیای مه‌تیناو ناوچه‌كانی پاراستنی مه‌دیا به‌ نزمی سوڕاونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌نگی بۆردومانی ئه‌و فڕۆكانه‌ نه‌بیسترا .

هیچ نظری موجود نیست: