پەیامی پیرۆزبایی "ئەرتەشی ئازادی رۆژهەلاتی كوردستان" بە بۆنەی
یەكگرتنی دوو پارتی رزگاریخوازی رۆژهەلاتی كوردستان
هەڤاڵانی بەڕیزمان لە دوو پارتی برا: "پارتی سەربەستی رۆژهەڵاتی
كوردستان" و "پارتی سەربەخۆیی كوردستان" هەواڵی یەكگرتنتان گەلێك خۆشحاڵی كردین.
لە راستیدا رەوتی رزگاریخوازانەی رۆژهەڵاتی كوردستان بە هێندێك هۆكاری
تایبەتەوە ماوەیەك بوو، كەوتبووە ژێر پرسیارەوە و ئەمەش مەترسیی ئەوەی
دروستكردبوو، رەوتەكانی دیكەی گۆڕەپانی سیاسیی كوردستان نەتوانن بۆشایی نەبوونی
گوتار و رێكخراوی بەهێزی رزگاریخوازانە و نەتەوەییانەی دەوڵەتخواز پڕ بكەنەوە.
"پارتی سەربەخۆیی كوردستان" كە لەمەبەدوا دەبێتە مەڵبەند و شوێنی
داڕشتنی سیاسەتی رزگاریخوازانەو نەتەوەیی، ئەگەر بە بەرپرسیارێتی یەكی زۆرتر لە
جارانیەوە هەڵسوكەوت بكات، دەتوانێ مەیدان و بەستینێكی تازەی خەبات لە دژی
داگیركارانی كوردستان (بە تایبەتی داگیركاری پانفارسی كۆماری ئیسلامی ئێران) پێک
بێنێ و دۆسیەی نەتەوەیی وڵاتەكەمان لە قەیرانی ئێستای خۆی دەربهێنێ.
بە ناوی هەواڵانی نەتەوەییتان لە "ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی
كوردستان" پیرۆزبایی یەكبوونی تازەتان لێدەكەین. هیوادارین بتوانن شانبەشانی
یەكتر و بە بێ جیاوازیدانان لە ناو هەواڵانی تازە و كۆندا و بە لەبەرچاوگرتنی
بەرپرسیارێتییە نەتەوەییەكانتان و بەدوور لە ئەزموونی ناخۆشی یەكگرتنی هێندێك
لایەن كە لەكۆتاییدا پرشوبلاوی و ناكۆكیی لە ریزەكانی رۆژهەڵاتدا پتر كرد، بتوانن
بەستێنێكی ئارام و پڕ لە هیوایەت و پلانی تازە بۆ بەرەنگاری دژی داگیركارانی
وڵاتەكەمان پێشكەش بكەن و ببنە مایەی هیوا بۆ ئازادیخوازان و خەڵكی هەژار و چەوساوەی
رۆژهەڵاتی كوردستان.
بژی سەربەستی و گوتاری سەربەخۆییخوازی
ئەم یەكگرتنەتان لە سەرجەم رزگاریخوازانی نەتەوەی كورد پیرۆز بێت.
ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی
كوردستان
5/5/ 2015
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر