"ئەرتەشی ئازادی
رۆژهەڵاتی كوردستان"
پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان
دەكات
خەڵكی راپەڕیوی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان
راپەڕینی تازەتان شكۆدار و پیرۆزە.
پاش ئەوەی رووداوی شەهیدبوونی "فەریناز
خوسرەوانی" بووە هۆكاری رابوونی تازەی گەلەكەمان و بە هەزاران كەس لە رۆڵە
قارەمانەكانمان رژانە سەر شەقامەكان و وەڵامێكی توندیان بە دەستدرێژیی لایەنە
ئەمنییەكان بۆ سەر كەرامەتی ئینسانیی كورد دایەوە.
ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان، وەك ئەركێکی نەتەوەیی، پاڵپشتی خۆی بۆ جەماوەری راپەڕیوی كوردستان دەربڕی.
ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان، وەك ئەركێکی نەتەوەیی، پاڵپشتی خۆی بۆ جەماوەری راپەڕیوی كوردستان دەربڕی.
بریاری خەڵكی بندەستی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئەمە
بوو كە دەبێ چاكسازی بكرێت بەڵام رژیم دیسانەوە وەك ساڵانی زوو، بە سەركوتكردنی
ناڕازییان و كوشتن و پەلاماردانی خۆپیشاندەران وەڵامی خواستەكانی خەڵكی بێبەشكراو
و سەركوتكراوی دایەوە.بۆیە بریارەكەی گەلی كورد لەم قۆناغەدا بوو بەو بریارەی كە
دەبێ پێكەوە بە هەموو تواناكانمانەوە دوژمن لە خاكی كوردستان وەدەرنێین.
ئاشكرایە دەبێ كۆمەڵە سەرنجێكمان لەسەر خۆپیشاندانی
سەرتاسەری هەبێت بۆ ئەوەی زیاتر بتوانین ئامانجەكانمان بپێكین و زووتر بە
مەبەستەكانمان بگەین.
سەرنج و تێبینییەكانی ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان
لەسەر راپەڕینی شكۆداری رۆژهەڵاتی کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
1- پێش
لەوەی بچینە سەر شەقامەكان، دەبێ بزانین ئامانجمان راونانی داگیركار و راماڵینیانە
لە خاكەكەمان. بۆیە پێویستە بەردەوام بین و بە جارێک ناڕەزایەتی دەربڕین واز
نەهێنین.
دەبێ هەموومان دروشمەكانمان یەك بخەین:
دەبێ هەموومان دروشمەكانمان یەك بخەین:
داگیركەر بۆ دەرەوە!... هێزی گەل بۆ پێشەوە.
رزگاریی ئێجگاری.... لەداوی داگیركاری
سەربەخۆیی دواچارە.... ئەمە دوایین بریارە
"راپەڕینمان شكۆدارە روخاوە تەمی سێدارە"
2- پێویستە
لەم قۆناغەدا "ئەنجومەنی راپەڕینی شارەكان" لە ناو تاكە رۆشنبیر و بوێر
و ئازاكانی خۆیاندا دەستنیشان بكرێن و ئەنجومەنی جێگەی باوەڕی كۆماری ئیسلامی فڕێ
بدەن و ئەگەریش كەس یان كەسانێك لە ئەنجومەنی كۆندا هەن كە گەلین و لە قازانجی
خەڵكدا كار دەكەن رایانكێشن بۆ ریزی ئەنجومەنە نوێیەكە و لە ئەزمونەكانیان كەڵك
وەربگرن.
3- وشەی
"جاش" و "بەكرێگیراو" و .... لە سەر ئەو رۆڵە كوردانە بسڕنەوە
كە بە ناچاری لە ریزەكانی كۆماری ئیسلامیدان و دەتوانن لەم قۆناغەدا خزمەتێكی
گەورە بە راپەڕینی شكۆداری گەلی كورد بكەن.
4- داوا لە
رۆڵەكانی كورد بكەین كە پاڵیان داوە بە ریزی دوژمنەوە، خەڵكی نەتەوەكەی خۆیان
نەكوژن و بێنە ریزەكانی گەلەوە و شانازییەكی گەورە بۆ خۆیان تۆمار بكەن و خۆیان لە
هەموو تاوانێك دابماڵن كە دوژمن دەیهەوێ بەدەستی ئەوان بەسەر گەلی كورددا بیهێنێ.
5- پێویستە
ئاشتی نیشتیمانی رابگەیەنین. ئێمە نابێ هیچ كێشەیەكی حیزبی و سیاسیی كۆن و نوێ و
كێشەكانی هۆزایەتی و ئایینی و بنەماڵەیی و زار و ناوچەكان بكەین بە بەربەستی خەباتەكەمان.
6- ئیجازە
بە هیچ لایەنێك نەدرێت بۆ مەرامی سیاسیی خۆی راپەڕینی گشتی بەرتەسك بكاتەوە. واتە
لەم قۆناغەدا پێویستە تەنیا هەوڵی راماڵینی هێزە داگیركارەكان بدرێت و خاكی پیرۆزی
كوردستان بدرێتەوە بە خاوەنە رەسەكانی خۆی كە كوردن.
7- ئیجازە
بە لایەنە ئۆپۆزیسیۆنە شۆڤینییە ئێرانییەكان نەدرێت بەناوی راگرتنی تەواوەتیی خاكی
ئێرانەوە زەربە لە یەكریزی و یەكدەنگیی خۆپیشاندەران و خەباتكارانی راپەڕیو بدەن.
8- سەرباز و
هێزی سەربازیی كوردی كە ئێستا لە ریزەكانی سوپا و ئەرتەش و هێزە ئەمنییەكانی
ئێراندان ئەركی نەتەوەیی خۆیانە داوا لە هاوسەنگەرەكانی نەتەوەكانی دیكەیان بكەن كە
سەركوتی جوڵانەوەی كورد نەكەن كە دەبێتە سەرەتایەك بۆ ئازادبوونی ناوچەكانی
ئەوانیش لە بندەستیی كۆماری قیزەونی سێدارە.
9- سەرباز و
كەسانی كوردی سەربە رژیم دەتوانن هاوكاریی خەڵك بكەن و بە چەكەكانیانەوە بێنە ریزی
خۆپیشاندەرانەوە و بەرگری لە كەرامەتی خەڵكی ئازادیخواز و راپەڕیوی خۆیان بكەن و
تەنانەت داوا لە سەرباز و هاوسەنگەرە ئازادیخوازەكانی نەتەوەكانی دیكەش بكەن كە
یارمەتیدەری گەل بن، نەك سەركوتكاری ئازادی و گەلی راپەڕیوی كورد. هەر وەها داواکارین سەربازی کورد لە ناوچەکانی دیکەی ئێران چەکی خۆیان روو لە خۆپیشاندەران نەکەن و ئەگەر بۆیان کرا یارمەتیدەریان بن لە راماڵینی هێزەکانی دوژمن لە خاکەکەیان.
10- داوا لە خەڵكی سەرمایەدار و دەسترۆیشتووی كورد بكرێت
لە سەرمایەكانیان بۆ قازانجی كورد و دابینكردنی بژێوی بنەماڵە هەژارەكان و خەڵكی
ناو شەقامەكان كە راپەڕیون و ئەوانەی وا برینداری شەڕن، بەكار بێنن.
ئەنجومەنی تازەی شۆڕشی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەتوانێ پاش سەركەوتنی راپەڕین قەرەبووی ئەم خزمەتەیان بۆ بكاتەوە.
ئەنجومەنی تازەی شۆڕشی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان دەتوانێ پاش سەركەوتنی راپەڕین قەرەبووی ئەم خزمەتەیان بۆ بكاتەوە.
11- داوا لە خەڵكی پارچەكانی دیكەی كوردستان، بە تایبەتی
دەسەڵات و گەلی شۆڕشگێڕی باشوور دەكەین كە خزمەتەكانیان بۆ گەلی راپەڕیوی رۆژهەڵات
دووپات بكەنەوە و ئامادەیی ئەوەیان تێدا بێت وەك كۆبانی بەهانای برایانی خۆیان
لە رۆژهەڵاتی كوردستانەوە بێن.
13- داوا لە دەسەڵاتی باشووری كوردستان دەكەین بە بێ
لەبەرچاوگرتنی رێكەوتنەكانیان لەگەڵ ئێران، پشتی شۆڕشی گەل لە رۆژهەڵاتی كوردستان
بگرن و هاندەریان بن بۆ بەرەوپێش بردنی خەباتەكەیان تا بەئاكام گەیشتنی ئێجگاری.
چونكا دراوسێی داهاتووی هەرێمی كوردستان, ئەگەر كورد بێت باشترە لەوەی هێزی دوژمن
و وڵاتی دوژمنی كەرامەتشكێنی وەك كۆماری ئیسلامی بێت.
14- داوا لە سیاسەتوان و میدیا و خەڵكی هاوبەرژەوەندی
باشووری كوردستان دەکەین، كە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیدا لەوانەیە سات و سەودای خۆیان هەبێت،
دژایەتی گەلی كورد و خەباتەكەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان نەكەن و ئیجازە بە كۆمەڵە
کەسانێکی نابەرپرسیاری ناسیاسی و ناكورد و نامرۆڤ نەدەن، ریزەكانی كورد و یەكێتیی نێوان باشور و
رۆژهەڵات بۆ بەرژەوەندیی خۆیان تێك بدەن.
15- داواكارین كە بۆ بەرگریكردنی باشتر هێزەكانی كورد
لەم قۆناغەدا یەكگرتوانەتر لە جاران هەنگاو بنێن.
"ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان" هیواخوازە،
هێزی لەبڕان نەهاتووی گەل بتوانێ بە یەكگرتوویی خۆی وەڵامێكی تەواو بە داواكانی
دوژمنی ئامانجەكانی گەل بداتەوە و كۆماری سەركوتكەری ئیسلامی لە خاكەكەی راماڵێ.
شكۆدار بێت راپەڕینی ئەمجارەی گەلی راپەڕیوی رۆژهەڵات
بۆ پێشەوە بەرەو وەدیهێنانی ئامانجی كورد:دامەزراندنی كۆماری
دێمۆكراتیكی رۆژهەڵاتی كوردستان
"راپەڕینمان شكۆدارە روخاوە تەمی سێدارە"
ئەرتەشی
ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان
12/5/2015
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر