"یەكێتی نیشتمانی كوردستان"چیتر بێدەنگ مەبە!
ARK
بە گوێرەی دوایین زانیارییەكانی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی "ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان" لە دوایین كۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی یەكێتی نیشتمانی و كۆماری ئیسلامی دا كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، كۆماری ئیسلامی داوای كردووە، كە یاسای حیجاب لە چوارچێوەی ناوچەی سەوز پیادە بكات.
"یەكێتی نیشتمانی كوردستان" بە 4 دەیە قوربانیدان لە پێناوی ئازادییەكانی نەتەوەی كورددا, ئەگەر تەنانەت لەئاستی ئەم داوایەی كۆماری ئیسلامیدا بێدەنگ بێت, زیانێكی گەورەی بە ڕابردووی خۆی و شەهیدانی و ئامانجەكانی خۆی گەیاندووە.
پێویستە لەسەر یەكێتی چیتر لە ئاستی ئێراندا بێدەنگ نەبێت و فشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆسەر خۆی لەقاو بدات.
هەر وەها پێویستە فشار بخاتە سەر كۆماری ئیسلامی بەو شێوەیەی كە هێزەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان – بە مەرجی ئەمانەتداری و راستگۆیی لە كردار – دا ئیجازە بدات شۆڕشی خۆیان ببەنە ناوخۆ و پاڵپشتی خۆیان بۆ یەكێتی و شۆڕشی ئەم پارچەیەی باشوور دووپات بكەنەوە كە ساڵانێكە بە مەبەستی پاراستنی دەسكەوتەكانی باشوور وازیان لە رۆژهەڵات هێناوە و كۆماری سێدارەش دەستی ئاوەڵا بووە كە بتوانێ دەستدرێژی بۆ سەر ئامانجەكانی ئازادیی گەلی بندەستی كورد لە باشووریش بكات.
پێویستە لەسەر یەكێتی نیشتمانی یارمەتیی خۆی بۆ "ئەرتەشی ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان" پێشكەش بكات تا بتوانین پێش بە دەستدرێژییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتەوە بگرین و پشتی جەبهەی شەڕی باشووریش پتەو بكەین.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر