بانگەوازی هاوبەش سه‌باره‌ت به ڕێككه‌تنی هه‌ولێر
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ له هه‌ولێری هۆلاكۆبهزێنی تاقه پێته‌ختی ئه‌مڕۆی كوردان لۆزانێكی دیكه بە دژی كوردان واژۆ كرا. ئه‌م په‌یمانه باس له چۆنییه‌تی پاراستنی ئه‌م سنووره ده‌ستكردانه ده‌كات كه سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مارك سایكسی ئینگلیسی و فرانچیس پیكۆی فه‌ره‌نسی به پێنووسێك و خهتكێشێك نه‌خشه‌ی نوێیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كێشایه‌وه و له ١٩٢٣ دا له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م ڕێككه‌وتنه له په‌یمانێكی نوێ‌دا بە ناوی لۆزان كوردستانیان چوار له‌ت و به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی نوێ و ده‌ستكرددا دابه‌شیان كرد.
ئه‌م ساڵ كه سه‌د ساڵ له په‌یمانی سایكس-پیكۆ تێده‌په‌ڕێت و ئه‌م په‌یمانه بڕوامه‌ندی له ده‌ست ده‌دات، دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ر، كۆمكوژ و چه‌ته‌ی ئێران و ئێراق خۆیان توند و تۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و دیسان په‌یمان به دژی نه‌ته‌وه‌ی كوڕد واژۆ ده‌كه‌نه‌وه.
ڕووی زۆر ناشیرینی ئەم پەیمانە لە ڕاستیدا خاڵێكی نهێنی ڕێككەوتنەكەیە كە بڕیارە هەموو كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە بە هۆی سیاسی لە باشوری كوردستان دەژین لە كەمپێكی هاوچەشنەی كەمپی ڕوومادیە یان ئەشرەف بە زۆرەملی جێ‌نشین بكرێن و هاتووچۆیان سنووددار و لە ژێر چاوەدێریدا بێت. كە دیارە ئەم كەمپە نەك لە ژێر چاوەدێریدا دەبێت بەڵكو بێگومان لە ژێر هێرشیشدا دەبێت. ئەمە پیلانێكی قیزەونە بۆ دامركاندنی تێكۆشانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە ئێران ساڵانێكی زۆرە خەونی پێوە دەبینێت.
لەگەڵ ئەوەشدا ئه‌م په‌یمانه جیا له‌وه‌ی كاره‌ساتی په‌یمانی لۆزانمان بیر ده‌خاته‌وه، به‌ڵكوو هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك په‌یامه بۆ كورد به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی كه به كورتی ئاماژه‌یان پێده‌كرێت.
١. ئه‌م په‌یمانه درێژه و ته‌واوكه‌ری په‌یمانی سایكس-پیكۆ، لۆزان و سه‌عدئاباده كه كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی پێ بنده‌ست كراوه و سنووره ده‌ستكرده‌كانی پێ ده‌پارێزرێن. ئه‌م په‌یمانه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر داگیركاری و دابه‌شكاری خاكی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌كات كه كورد ده‌بێت بۆ ئه‌م چاره‌نووسه ملكه‌چ بێت.
٢. ئه‌وه په‌یامێكی ڕاسته‌خۆی ئێرانە به شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ پێشاندانی هه‌ژمونی خۆی له ناوچه‌كه‌دا و هەڕەشەیە كە كورد مه‌حكومه به توانه‌وه و ملدان به ئیراده‌ی نه‌یارانه و سیاسه‌ته دژه كورده‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێڕان.
٣. ئێران به گرتنی ئه‌م كۆنفرانسه له هه‌ولێر ئه‌م په‌یامه به شۆڕشی ڕۆژهه‌ڵات ده‌دات كه باشوری كوردستان ناوچه‌یه‌كی ئازاد نیه به‌ڵكوو به‌شێكه له ئێراقێك كه به‌ته‌واوی ده‌سته‌مۆی خۆیه‌تی و له ژێر هەژمونی ئه‌ودایه و له ڕێگه‌ی به‌غداوه له باشوری كوردستانیش به حه‌زی خۆیان رمبازێن ده‌كه‌ن و له بن لوتی پارته ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان په‌یمان به دژیان واژۆ ده‌كه‌ن و دەیانكەنە كەمپی داخراوەوە.
٤. دێموكراسی و فدرالیسمی ئیراقی ته‌نیا گاڵته‌جاڕییه به كورد، به بێ ڕاگرتنی حورمه‌ت و كه‌رامه‌تی كوردانی باشور، گه‌ڵاڵه به دژی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گێڕێت كه هاونه‌ته‌وه‌یی كوردانی باشورن.
٥. په‌یامێكی دیكه‌ی ئه‌م په‌یمانه ئه‌وه‌یه كه تێكۆشه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌نگاو به هه‌نگاو قۆڵپێچ ده‌كرێن و له ڕێگای به كار هێنانی هاونهتهوهییه باشورییهكانیان چرای شۆڕ‌شیان ده‌كوژێندرێته‌وه.
له هه‌موو ئه‌وانه گرینگتر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یه كه ئێران و ئێراق به‌م په‌یمانه وه‌ڵام به كام پێداویستی ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستییه ئه‌وه‌یه كه نه ئێران و نه ئێراق وڵاتی نه‌ته‌وه‌یی نین. له‌م دوو جۆگرافیایه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كمان به ناو ئێران و ئیراق نیه، به‌ڵكوو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب به ناوی ئێراق و نه‌ته‌وه‌ی فارس به ناوی ئێرانه‌وه ستاتوی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستییان به ده‌ست هێناوه و هه‌ردووكیشیان ته‌نیا ده‌وڵه‌تن، نەك نەتەوە. نه‌ته‌وه‌ی ئێران و ئێراق بێجگه له ئه‌فسانه و وههم و وه‌ژاره هیچی دیكه نین.
واژۆ كردنی ئه‌م په‌یمانه بهبپێچهوانه ئه‌وه‌ی كه مه‌ترسییه‌ك بێت، ترس و باوه‌ڕی قوڵی ئه‌وان به ڕووخان و تونا بوونی خۆیان پێشان ده‌دات. ئه‌م دوو ’’نه‌ته‌وه” درۆینه هه‌ر دوو دڵنیان له داڕووخانی خۆیان و به‌م شێوازه ده‌یانهه‌وێت به پێشان دانی یه‌كێتی خۆیان ترس بخه‌نه دڵی گه‌لانی نه‌ته‌وه داگیركراوه‌كان كه هه‌موو ئامرازی سه‌ركوتیان بۆ مانه‌وه‌ی داگیركاری به كار ده‌هێنن.
بۆ پوچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ئه‌م یه‌كێتییه قیزه‌ونه پێویسته كورد به پێشان دانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو كوردستان و هه‌روه‌ها به یه‌كێتی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان وه‌ڵامێكی قورس به‌م پیلانه قیزه‌ونه بده‌نه و هه‌ر پیلانێك كه له پێناو درێژه پێدانی داگیركاریدا بێت پوچه‌ڵی بكه‌نه‌وه.
ئێمه وه‌ك پارتی سه‌ربه‌ستیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئەرتەشی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئه‌م په‌یمانه ئیدانه و شەرمەزار ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی توندی خۆمان به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی باشوری كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین و ئه‌م كاره له ڕه‌گ و ڕێشهدا ئاكارێكی دژه‌نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین و به ته‌واوی له ڕوحی كوردایه‌تی به دوور ده‌زانین. به‌م جۆره بانگه‌واز ده‌كه‌ین له حكومه‌تی هه‌رێم كه له هه‌موو پیلانێك دژ به به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پاشگه‌ز بێته‌وه و هه‌روه‌ها بانگه‌وازی گه‌لی باشور ده‌كه‌ین كه وه‌ها سیاسه‌تێكی دژه نه‌ته‌وه‌یی له حكومه‌تی كوردی قه‌بووڵ نه‌كه‌ن و داوای وه‌چه‌رخان له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رێم بكه‌ن.
هه‌روه‌ها بیر هه‌موو كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم دێنینه‌وه كه كورد له ڕۆژهه‌ڵات خانه‌خوێیه‌كی به ئه‌مه‌گ بوو بۆ شۆڕشی باشوری كوردستان و جێگای خۆیه‌تیی كه به‌م نموونه هه‌وڵ بده‌ین ویژدانی نه‌ته‌وه‌ییتان به خه‌به‌ر بێنین و ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌ییتان بیر بخه‌ینه‌وه كه هه‌موو كوردستان خاكی هه‌موو كورده و شۆڕشی كورد له هه‌ر چوار به‌شی كوردستان ڕه‌وایه و پێویسته زۆر بوێرانه لە دیپلۆماسی ناوچەیی و جیهانیدا داكۆكی له مافی نه‌ته‌وه‌یی كوردلە هەر چوار پارچەی كوردستان بكرێت.
هەروەها بانگەواز دەكەین لە هەموو كوردستانیان كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ زەنجیرە چالاكییەكی چڕ و بێ‌وچان بە دژی ئەم پەیماننامەیە و سیاسەتی پارچەگەرایانەی هەرێم كە شۆڕشی پارچەكانی دیكەی كوردستان فیدای بەرژەوەندی دەسەڵاتی خۆی دەكات و ئاگاداری دەدەین كە ئەم كارەساتە دەكەین بە هەوێنێك بۆ بوژاندنەوەی شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بە چەشنێك كە هەمووان سەرسام بكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت ئەوە بزانێت كە هەر جۆرە ڕێككەوتنێت بە دژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و چالاكانی سیاسی و چەكدارییمان هێرشە بۆ سەر هەموو كوردستانیانی هەر چوار پارچەی كوردستان و ئەگەر حكومەتی هەرێم دەست لەگەڵ ئێران تێكەڵاو بكات بۆ سەركوت كردنمان ئەوا بەرگری و پاراستن بە مافی ڕەوای خۆمان دەزانین و مەرگ ڕەپێش تەسلیم بوون دەخەین.
پارتی سه‌ربه‌ستیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
ئەرتەشی ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان
٢٥ی نیسانی ٢٠١٥