۱۳۹۴ فروردین ۴, سه‌شنبه

تەرمی کچێکی کوردی ماکۆیی پاش ڕفاندن و دەستدرێژی دۆزرایەوە.

تەرمی کچێکی کوردی ماکۆیی پاش ڕفاندن و دەستدرێژی دۆزرایەوە.

ARK

 
دیاردەی ڕفاندنی کچان و خوێندکارانی زانکۆکانی ورمێ و کچان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەریکە پەرە دەگرێت و لە پارێزگای ورمێ ڕێژەکەی لەسەرووی هەموو پارێزگا کوردەکانە.
لەم ڕۆژانەدا، کچێکی کوردی خه‌لکی ماکو، که‌ له‌ سه‌لماس ده‌یخوێند، له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌، رفێندراوه‌ و له‌دوای ده‌ستدرێژی جه‌سته‌یی ده‌کوژرێت.
به‌ پێی زانیارییه‌کان، ته‌رمی کچێک به‌ ناوی مه‌هناز قه‌ندکانلو، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامێکی شاری سه‌لماس دۆزراوه‌ته‌وه‌.
قه‌ندکانلو خه‌لکی ماکویه‌ و له‌ شاری سه‌لماس ده‌یخۆێند. له‌ کاتی خۆێندنه‌که‌یدا، له‌لایه‌ن دوو که‌سه‌وه‌ که‌ بانگه‌شه‌ ده‌کرێت برای یه‌کترن، ده‌رفێندرێت و ده‌ستدرێژی لێده‌کرێت و ده‌کوژرێت.

هیچ نظری موجود نیست: