جامانە: هێمای سەری کورد و هێمای بەرخودان و جیاکردنەوەی لە بێگانە
ARK
سەرەتا دەبێ بڵێین، ئەم نووسراوەیە بریتییە لە کۆکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کۆمەڵە بابەتێک کە لە میدیاکاندا دانرابوون. دواتر هێندێک دیزاینی کوردانەی نوێمان ئامادە کردوە کە بۆ دۆخی سەربازی و گونجاندنیان لەگەڵ جلوبەرگی سەربازیی "ئەرتەشی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان" بە پێویستمان زانیون.
یەکێک
لە هێما بەرچاوەکانی چاندی نەتەوەیی کورد، کە بەشێکی دانەبڕاوە لە جل و
بەرگی کوردی ئاخابانو یان جامانەیە.
لە تەواوی نەتەوەکانی دونیا دا هیچ شتیکی بێ حیکمەت شکڵی نەگرتوە، واتە هەر هێمایەک چیرۆکێکی تایبەتی کلتوری نەتەوەکەی پێیە.
بیگومان نەتەوەی ئێمەش یەکێک لەو
نەتەوانەیە، کە بە داخەوە نە مێژووی نە وێژەی بە شێوەی نووسراوەی بەهێز
نەنووسراوەتەوە. بەڵکوو بە شێوەی فیزیکی یان ئەدەبیاتی زارەکی ماوەتەوە.
لێرەدا ئاخابانوو (جامانە) شی دەکەینەوە.
هەڵبەت لە لای کورد (رەشتی یان شەدە) یش بوونی هەیە. کە مەبەستی ئەم وتارە تەنیا باسکردن لە جامانەیە.
لە روانگەی فیزیکەوە کاتێک چاو لە ئاخابانوو دەکەین، بێگومان دوو رەنگ
وەبەر چاو دەکەوێ کە دەست لە ملانی یەکتر دەنوێنن. ئەو دوو رەنگە بریتییە
لە دوو رەنگی سپی و ڕەش. (لە ناو بادینان جامانەی رەنگی سوور و سپی هەیە
“سوور بەڵەک” کە لێرە دا باس لەو ناکرێ و جامانەی کرمانجی لێکدانەوەی
جیاوازی زمانەوانی و جوگڕافیایی و مێژوویی و هزری کۆمەڵایەتی پێویستە کە
دەبێ پشت ببەستڕێ بە جیاوزیی کلتووری ئەو ناوچەیە واتە بادینان “بەحدینان،باشدینان”) لەگەڵ ناوچەکانیتر.
لە ناو عەڕەبیشدا هاوشێوەی ئاخابانووی کوردی هەیە، کە لە خاڵی گەورەتر و نێوانی زیاتری خاڵی رەش و سپی پێک هاتووە کە بە تەواوی جیاوازە و تەنانەت لە شیرازەشدا هیچ چەشنە پێوەندییەکی بە ئاخابانووی کوردییەوە نییە.
ئاخابانووی کوردی کە رەنگی سپی و رەشە(رەشبەڵەک، بەڵەک) لە جووت پێک هاتووە و لێرە دا رەنگی رەش هێمای پیاوە واتە ئاخا (بە پشتبەستن بە مێژووی شامانیزم و سەردەمی راوچییەتی)، رەنگی سپیش هێمای ژنە واتە بانوو.
لە کۆمەڵگای کوردی کاتێک ژن و پیاو شایی دەکەن و دەست دەگرن، بە رەشبەڵەک نێون دەبردرێ. کەوابوو شایی و رەشبەڵەک پێک هاتووە لە ژن و پیاو بە شێوازی بەشداری کردنی یەکسان کە بە هەمان ئاراستە خاڵە رەش و سپییەکانیش لە ئاخابانوو دا خۆی دەنوێنێ.
بۆ ئێستەی کۆمەڵگای کوردیش و تایبەت لە سەدەی ڕابردوو دا و سەرهەڵدانی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستان، وەکوو هێمایەکی شۆڕشگێڕی لە ناو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی بزاڤی ئازادیخوازی نەتەوەی کورد، بە هەموو ئایدۆلۆژیایەکەوە وەکوو هێمای قارەمانەتی بە کار هێندراوە. هەر لە پێچانی برین و کفن کردن و ملپێچ و لە سەرکردن و هتد.
بەشداریکردنی رەنگ لە ئاخابانوو دا بە شێوەی یەکسان، کەش و هەوایەکی دەروونی وای خولقاندووە کە هەر دوو رەگەزی نێر و مێ بێ جیاوازی بە کاری دەهێنێ.
شێوازی گرێدانی ئاخابانوو پە پێی حآڵەتی خۆ کۆکردنەوەی پاراستن و ئارامی کۆمەڵگا و نەریتی جوگڕافیایی جیاوازە و هەر گرێیەک و لفکەیەکی فەلسەفەی تایبەت بە خۆی هەیە.
لە ناوچەکانی کرماشان و لەکستان و لوڕستانیش سەرپێچی ڕەش وەک ڕەشتی هەیە.
تەنیانەت لە ناوچە لوڕ نشینەکاندا ژنانیش شێوە سەرپێچێکیان هاوشێوەی هەوری و ڕەشتی هەیە کە "گوڵوەنی" پێ ئەڵێن.
لە خوارەوە هێندێک دیزاینی نوێی جامانەی نزیک لە جلوبەرگی سەربازی یەوە ئامادەکراون کە گرنگە بۆ بەجیهانیکردنی کلتوور و شوناسی کوردی کەڵکیلێوەربگرین.
جامانەی سەربازی:
-----------------------------
سەرچاوەکان:
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر