ئێران: لە سێدارەدانی ١٠٠٠ کەس لە ماوەی ١٥ مانگدا
ARK
بەپێی راپۆرتی نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری مافەكانی مرۆڤ ئێران لەماوەی 15 مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار كەسی لەسێدارە داوە.
ئەحمەد شەهید، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری مافەكانی
مرۆڤ لە ئێران لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردووە، ساڵی 2014 حكومەتی تاران
سزای لەسێدارەدانی بەسەر 753 كەس جێبەجێ كردووە.
هەر بە پێی راپۆرتەكە 13 كەس كە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵەوە بوون، لەسێدارەدراون، ئەوەش بەپێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەكانە.
لەراپۆرتەكەی نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكاندا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لە 10
هەفتەی سەرەتای ئەمساڵدا 252 كەس لە ئێران سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا
جێبەجێ كراوە............................
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر